ZNA - تاران
پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "هەورامان: داوێنی ئاسمان" بە هەوڵی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ ئێران، لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.
پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "هەورامان: داوێنی ئاسمان" (اورامان: دامان اسمان) بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران، بە هاوکاریی گۆڤاری "تەسویری ساڵ"ـی ئێران لە گەلەری موڕتەزا مومەیز لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
لەم پێشانگایەدا کە بە بۆنەی پڕۆژەی تۆمارکردنی "ناوچەی هەورامانی ئێران" لە لیستی گەنجینەی فەرهەنگییەکانی جیهان بەڕێوەچوو، 70 وێنەی هەڵبژاردە لە 35 فۆتۆگرافەریی کوردیی پاریزگاکانی کرماشان و کوردستانی تێیدا نمایشکران، کە کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێش لە سروشت، بیناسازیی، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئایین و دابوونەریتی تایبەت و بێوێنەی "پیرشالیار" و "پاڵنگان"ی لە خۆگرتبوو.
مەنسوور جیهانی
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |