English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر : داوا لەخۆپیشاندەران دەكەم بچنەوە ماڵەكانیان
2020-11-29 [08:22 AM]

​ZNA- هەلێر


ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییە  دەكات کە کۆتایی بە خۆپیشاندنەکانیان بھێنن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "دەبێت ئاشتی و ئاسایش لە ناسرییە بەرقەراربێت و پێویستە خەڵکی ناسرییە لەنێوان خۆیاندا بەگژیەکدا نەچنەوە، جگە لەوەیش ھەر کەسێک ھەوڵی شڵەژاندنی رەوشی ئەمنی ناسرییە بدات و رێز لە شکۆی دەوڵەت نەگرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە بەتوندی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

سەرکردەی رەوتی سەدر دەشڵێت: ئامۆژگاری خۆپیشاندەرانی ناسرییە دەکەم کە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان بھێنن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، پێویستیان بە یەکریزی ھەیە".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە رۆژی ھەینی رابردوو لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە لە سەنتەری پارێزگای زیقار، پێکهەڵپژان لەنێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژراون و ٨٥ی دیکەیش برینداربوون کە پێنجیان کارمەندی ئەمنیین.

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad