ZNA- هەلێر
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری بەغدا ئیدانەی بەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکانی شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاری کرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئیدانەی بەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییەی کرد و رایگەیاند کە ئەم توندوتیژییە ناڕەوایە جێگەی لە دیموکراسیدا نییە.
لە پەیامەکەدا ھاتووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی بەکارھێنانی توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی ناسرییە و زیقار دەکات، ئەم توندوتیژییە ناڕەوایە جێگەی لە دیموکراسیدا نییە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پاڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بانگھێشتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ئەوانی دیکە و سزادانی بەرپرسیاران لەلایەن حکوومەتەوە دەکات".
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |