ZNA-هەولێر
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی رەخنە لەو پەرلەمانتارە کوردانەی عێراق دەگرێت کە لە دژی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و داوایان لێدەكات قسە لەبارەی ئەو گەندەڵییانە بكەن كە وەزیری دارایی عێراق بە ئاشكرا باسی كردووە، نەك تەنیا پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن و هەوڵی ڕێگەگرتن لە ناردنی بەشە بودجەی كوردستان بدەن.
لە میانەی دیدارێکی رۆژنامەوانیدا عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق چەند زانیارییەکی سەبارەت بە قەبارەی گەندەڵی لە وڵاتەكە ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە بەشی زۆری داهاتی گومرگەکان لە عێراق بێسەروشوێن دەبن و زیاتر لە ٩٠٪ی داهاتی دەروازەكان ناگەڕێنەوە ناو خەزێنەی دەوڵەت، هەر ئەوەش وا دەکات عێراق دەستەودوعا وەستاوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت بگاتە ٧٠ دۆلار و بتوانێ تا ڕادەیەک کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.
شوان زرارى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان به ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: وه‌زیرى دارایى عێراق خۆى به به‌ڵگه‌وه باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پارەكانی عێراق دەکات، بەڵام ئەو نۆکەرانەی کە بە دەنگی کورد چوونەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەمبارەیەوە هیچ دەنگیان لێوە نایەت، بەڵكوو رۆژانە قسە لەسەر هەرێمی کوردستاندەکەن، كەچی نابینن عێراق خۆی تووشی چی بووە،
شوان زراری گووتی: له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق لەسەر کورسیی دەسەڵاتەوە باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى ماڵى عێراقى ده‌كه‌ن، ئه‌و پەرلەمانتارە کوردانە بێده‌نگن، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان به ده‌نگى كوردستانیان چوونەتە به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرییان لێبكه‌ن، كه‌چى ڕۆژانه هه‌وڵ دەدەن خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چه‌واشه بكه‌ن و بابەتەکان بە جۆرێکی دیکە دەگەیەنن، داوادەکەم ئەگەر بوێرییەكیان هەیە، قسیەەك لەسەر ئەو گەندەڵییانە بكەن كە لە عێراقدا هەیە و لە ئەنجامیدا وڵاتەكە تووشی ملیارەها دۆلار قەرز و كورتهێنانێكی گەورەی بودجەكەی بووە.
هەروەها شوان زراری ئەوەشی بۆ ئاانسی هەواڵی خستەروو گووتی : ئێستا باشترین بازاڕ بۆ ئەو جۆرە پەرلەمانتارانە بەغدایە بۆ ئەوەی پاره و داهات و پۆستى پێوه‌ربگرن و خیانەت دەکەن و هەوڵی تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن لە پێناو چەند ملیۆن دینارێک، ئه‌و كارته‌ى ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە ده‌ستیان بۆ بردووه، سووتاوە، چونكه هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوور ڕێگه به‌وه نادات كه حكوومه‌تى عێراق بێت ده‌ست له كاروبارى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربدات و داواى ده‌سه‌ڵاتى ناوەندی بکات.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |