ZNA- ھەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باس لەوە دەکات بکوژێک دوای ١١ ساڵ خۆحەشاردانی پۆلیس توانی دەستگیری بکات و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا بگرن .
راید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند تۆمەتبارێک بەناوی ( ع-ع-ح ) کە لەسالی ٢٠٠٩ بە پێی مادەی ٤٠٥ لە یاسایی سزادانی عێراقی داوا کراوە ، دوای یازدە سال پۆلیس توانی دەستگیری بکات .
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی ھەلمەتی دەستگیرکردنەکە پێک ھاتبوون ھەریەکە لە بنکەی پۆلیسی عەنکاوە و بنکەی پۆلیسی تورەق و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ، توانیان تۆمەتبار لە گومرگی سەوزەو میوە دەستگیر بکەن .
راید ھۆگر گوتیشی تۆمەتباری ناوبراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە |