ZNA- هەولێر
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بە ئاژانسی هەواڵى زاگرۆسی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٥ـى بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە، مەفرەزەکانى پۆلیسى هەولێر لە ڕووداوێکى کوشتن له گهڕهكى شێخ ئهحمهد ئاگادار کرانەوە، دواى گەیشتنى تیمەکانى لێکۆڵینەوەى پۆلیس، دەرکەوت کەسەکە بەهۆى بهركهوتنى چەقۆوه گیانى لەدەست داوە.
رائید هۆگر گووتى: کوژراوەکە تەمەنى ۳۱ ساڵە و ناوى (بەختیار ڕۆستەم)ه، تەرمەکەشى ڕەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە، پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ئهوهشى بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خسته ڕوو گووتی: بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، بکوژەکان دوو کەس بوون و کوڕى پوورى کوژراوەکەن، بەڵام دواى ڕووداوەکە هەڵاتوون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون".
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە |