English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعید ھەرکی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ دەکاتەوە
2020-11-29 [10:25 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ دەکاتە و ئەوانەی لە دوو مووچە زیاتریان ھەیە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

سەعید ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی و جێگری لیژنەی دەستپاکی لە  پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی یەکەمی ھەڵگرتووە کە ١٠٦ ھەزار کەس دەستنیشان کران و لە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری کە دوو مووچە، سێ مووچە و تەنانەت تا ھەشت مووچەش ھەبووە ،کە دیاری کراون و لابراون.


جێگری لیژنەی دەستپاکی لە  پەرلەمانی کوردستان گووتی: بۆ دڵنیابوون و دووبارە دڵنیابوونەوە لێیان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەریەتی کە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ بکاتەوە بۆ ئەوانەی کە خاوەنی دوو مووچە، مووچەیەکیان لێ ببڕێت و دەبێت ھەر فەرمانبەرێک یەکجار سوودمەند بێت لە داھاتی گشتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


ھەروەھا سەعید ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی و جێگری لیژنەی دەستپاکی لە  پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەوانەی لە دوو مووچە زیاتریان ھەیە، دەبێت لێپێچنەوەی یاسایان بەرامبەر بکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad