English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانه‌ی توندوتیژییەکانی شاری ناسرییەی کرد
2020-11-29 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) رایگەیاند، ئیدانەی ئەو توندوتیژییە دەکات کە بەم دواییانە لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق روویدا و بەھۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بوونە قوربانی.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە توێتێکدا بڵاویکردەوە کە ئیدانەی توندوتیژییەکانی ئەمدوایەی شاری ناسرییە دەکات و نووسیوویەتی:"زۆر بەداخە کە لە میانی توندوتیژییەکانی شاری ناسرییە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراون و برینداربوون".

ئەوەشی نووسیووە "ئێمە جەخت لەسەر ئارامی دەکەینەوە و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکەین کە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ھەمووان لەوە دڵنیا بکاتەوە لەوەی کە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکان دەستگیر دەکات و سزای توندشیان دەدات".

رۆژی ھەینی رابردوو لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران روویدا و بەپێی دوایین ئامارەکان، پێنج کەس کوژراون و ٨٥ کەسی دیکەیش برینداربوون کە پێنجیان کارمەندی ئەمنیین.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad