English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران لەمەودوا رێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی نادات سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی بکەن
2020-11-29 [05:03 AM]

​ZNA - هەولێر


ئێران رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ سەردانی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە بنکە ئەتۆمییەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە.

 بڕیار وایە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش پرۆژەیاسایەک لەوبارەوە ئامادە بکات.

عەلیرەزا سەلیمی، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، مەجلیس بە سەردانی چاودێرانی ئاژانس گەشبین نییە و گومانیان لەسەر چاودێرانی ئەم رێکراوە هەیە.

سەلیمی دەڵێت، سەرچاوەی زۆربەی ئەو رووداوانەی کە دەبنە هۆکاری کوشتنی زانا ئەتۆمیەکانی ئێران، راپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و سەردانی چاودێرانی ئەو ئاژانسە لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانن.

پەرلەمانی ئێران بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژە یاسایەکی ئامادە کردووە و بەپێی ئەو یاسایە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەم پرۆژه یاسایە وەک کاردانەوەیەک بە کوشتنی موحسن فەخریزادە زانا ئەتۆمییەکەی کە رۆژی رابردوو لە تاران کوژرا، ئامادە دەکرێت.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad