English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشت بەستن بە عێراقێكی مایەپووچی رووخاو كارەساتێكی گەورە وگاڵتەجارییە ..
2020-11-29 [06:13 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


سەدەیەكە ، ئەم بەشەی كوردستان كە ئێستا بە هەرێمی كوردستان بە پێی یاسا و دەستوور دانی پێنراوە ، دەوڵەمەندە بە هەموو سەرچاوەی كانزایی و سروشتی  و مێژووی و هەموو شتە جوانەكان دوور لە ویستی خۆی  بە دەوڵەتێكی دەستكرد بەناوی عێراق لكێنرا.
هەرلەو كاتەوە تا بە ئێستا رژێمە یەك لەدوای یەكەكان هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنی  گەل و نەتەوەكەمان دەدەن لە سەر خاك و نیتشمانی خۆمان بە بێگانە و هاوڵاتی پلە دوو مامەڵەمان لەگەڵ دەكرێت ، هەموو رێگەیەكیان گرتەبەر و گرتۆتەبەر بە چاوساغی  خۆفرۆش و ویژادنفرۆشان تا شكۆ و ئیرادەمان لاواز بشكێنن .
عێراقێك كە دوای سەدەیەك بەرێوەبردنی هەڵە و مڵمڵانێی قورس و شەڕوكوشتار گەیشتۆتە لێواری نقووم بوون و هەڕەسهێنان لە گشت بوارەكاندا ، بە شێوەیەك  هیچ كەس و لایەنێك هیچ وەلایەك و هەستێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ نییە ، شوێنی دەستێوەردانی و داگیركاری و چەوساندنەوە و تاڵانكارییە ، هیچ بناغەیەكی نەماوە تا هیوای لە سەر هەڵبچێنرێت .
لەگشت سێكتەرەكانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و ئابووری و ئەمنی ئەوپەری شكستی هێناوە بە شێوەیەك ، لە زۆربەی شوێنەكان تەنها ئاوی خواردنەوە و رێگەوبان و ئابووری كەوتۆتە خراپترین دۆخ و بە شێوەیەك ئیتر خودی ئەو كەس ولایەنە سیاسیانەش باوەریان عێراقی داڕماو نەماوە .
لە قۆناغی ئێستاشدا، بودجەی عێراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێ و ساڵانە بەپێی فرۆشتنی نەوت بوودجە تەرخان دەكرێبەتایبەتیش كە %90 ی سەرچاوەی دارایی عێراق پشت بە سامانە سروشتیەكان دەبەستێ.بەهۆی بڵاوبوون و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بازرگانی بەگشتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەستا لەلایەكو لەلایەكی تریش نرخی نەوت دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ،نزیكە بوترێ عێراق بەرەو مایەپووچ بوون هەنگاو دەنێ و لەلایەكی تریش بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و نەجوڵانی بازاڕەكان لەناو وڵاتدا بۆ ڕێگری كردن لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا ملیۆنان هاونیشتمانی خەریكە دووچاری هەژاری دەبن.

قەیرانێكی تر لەناو عێراق بوونی هەیە كە ئەویش ئاژاوەی سیاسیە كە هەر لەزوەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 تا ئێستا بوونی هەبووە.لەم ماواییانەی دوایی بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە بەردەوامانەی كە لە باشووری عێراق دەكرا ، حكومەتەكەی عادل عەبدول مەهدی ناچار كرد كە دەست لەكار هەڵبگرێ.لەسەرووی ئەم قەیرانانە قەیرانێكی تر بوونی هەیە ئەویش ململانێی نێودەوڵەتیە.بەهۆی ئەو ململانێ نێودەوڵەتیەی لە عێراق بوونی هەیە وای كردووە كە وڵاتەكە لەبارودۆخێكی ئەمنی نالەباردا بێت ولەلایەك ئەو میلیشیا و حیزبانەی كە سەر بە ئێرانن سیاسەتی توندڕەوی دژی ئەمریكا پەیڕەو دەكەن و كە لە ئێستادا هێزە نزیكەكان لە ئێران سێ میلیشیای نوێیان بۆ ڕوو بەڕوبونەوەی ئەمریكا دروست كردووە .ئەمەش عێراقی كردۆتە ناوچەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكیەكان.
ئەوە لەكاتێكدایە، سەرٍەرای ئەو وێرانكاری و بارودۆخی شڵەژاویی عێراق و بەهێزبوونیان ، ئەوا ئەو گروپ ولایەنانەی كە بنەڕەتدا ، دوژمنی گەلی كورد و هەرێمی كوردستانن ، ئەوانەی دوێنی بە تانكی ئابرامزی ئەمەریكی  وچەكی مۆدێرن خۆیان بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان تاقیكردەوە ، ئەمرۆ ئەوەی چەكەكەی كە لە بەردەستیان ماوە ، ئەویش برینی بەشە بودجە و مووچەی كوردستان كە لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو، بە دەیان میلیارد دۆلاری هەرێمی كوردستانیان  دەست بەسەردا گرتووە و ئێستاش چاویان لە هەرێمی كوردستان دا تاڵانی بكەن و داگیری بكەن ، بۆیە، دەبێ  گەلی كورد و سەركردایەتی كوردستان زۆر هوشیار و ئاگا بێت و چیتر چاوی لە عێراقێك نەبێت كە بەرەو مایەپووچ بوون و هەرٍەسهێنانە .





ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad