English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل رەتی دەكاتەوە زانا ئەتۆمییەكەی ئێرانیان كوشتبێت
2020-11-30 [07:27 AM]

​ZNA – هەولێر


حكومەتی ئیسرائیل سەرکۆنەی ئەوروپا دەكات بۆ کوشتنی موحسین فەخریزادە زانا ئەتۆمییەکەی ئێران و دەڵێت ئەوروپا  "دووڕوویی" دەكات و دەشڵێت نازانن کێ فەخریزادەی کوشتووە.

ئیلی کۆهین، وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل رایگەیاند: "سەرکۆنەی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران تەنیا دوو رووییە، ئەوروپا لە جیاتی هەڵوێستی روون و سزای گونجاو بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی دەستی نەگاتە چەکی ئەتۆمی، دەیانبینین جارێکی دیکە سەریان دەخەنەوە ژێر زەوی."

کۆهین دەشڵێت: "هیچ زانیاریم نییە لەسەر ئەوەی کێ لە پشت کوشتنی زانا ئەتۆمییەکە بووە".

پێشتر كۆهین بە رادیۆیەکی وڵاتەکەی راگەیاندبوو: "ئێران مەبەستیەتی ئیسرائیل برووخێنێت، بە بۆچوونی ئێمە هەر کەسێک بەشدار بێت لە چالاکی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، ئامانجێکی کوشتنە، ئێرانیش قەت وازی لە پلان و هەوڵەکانی نەهێناوە بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی".

ئەوە لەکاتێکدایە کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەی بە تووندی و بەشێوەیەکی ورد تۆڵەی کوشتنی فەخریزادە دەکاتەوە.

ئێوارەی هەینی 2020/11/27 لەسەر رێگەیەکی نزیک تارانی پایتەختی ئێران، موحسین فەخریزادە کە بە "باوکی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران" ناودەبرا، کوژرا.

 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad