English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندان لە ناسریە بەردەوامە دژی حكومەت و موقتەدا سەدر
2020-11-30 [08:39 AM]

ZNA – هەولێر


خۆپیشاندانەكان لەشاری ناسریە بەردەوامە جگە لە داواكارییەكانیان بۆ حكومەت، دروشم دژی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێنەوە.

سەرەڕای گەیشتنی هێزێکی زۆر لە بەغداوە بۆ ناسریە، بەڵام هێشتا خۆپیشاندان لەو شارە کۆتایی نەهاتووە، سەدان کەس لە گۆڕەپانی حەبوبی کۆبوونەتەوە، جگە لە داواكارییەكانیان بۆ حكومەت، دروشم دژی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێنەوە.

خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، سزای ئەو کەسانە بدات، کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووه‌ و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.

هاوکات لە شاری کوت ناوەندی پارێزگای واست، بە بەشداری هەزاران کەس، رێورەسمێکی رێزلێنان، بۆ ناشتنی تەرمی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان بەڕێوەچوو.

رۆژی ھەینی 27/11/2020 جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە ناسریە دەستیپێكردەوە و شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەدر دروستبوو، تائێستا نزیكەی 10 كەس كوژراون و زیاتر لە 90 كەسیش برینداربوونە.

 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad