English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەهێرشەكی داعشدا بۆ سەرسوپای عێراق ژمارەیەك سەرباز برینداربوون
2020-11-30 [09:03 AM]

ZNA – هەولێر


له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر بارەگایەكی سوپای عێراق، لەئەنجامی هێرشەكە  پێنج سه‌رباز برینداربوون.

سه‌عد محه‌مه‌د، ئەفسەری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ لێدوانێكدا بە ئانادۆڵوی راگەیاند: "چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای فه‌وجی مغاویر، له‌ شارۆچكه‌ی موته‌یبیجه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین".

سه‌عد محه‌مه‌د گوتیشی: "هێرشه‌كه‌ برینداربوونی سێ سه‌رباز و دوو ئه‌فسه‌ری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌".

ئەفسەرەكەی سوپای عێراق روونیشی كردەوە، كه‌ چه‌كدارانی داعش چه‌كی سووكیان به‌كارهێناوه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا، هەروەها چه‌كداره‌كان له‌دوای هێرشه‌كه‌ هه‌ڵاتوون و هێزه‌كانی سوپا ده‌ستیان به‌ هه‌وڵه‌كانیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان.

 





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad