English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
2020-11-30 [10:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر، رایگه‌یاند، له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌، كه‌ كه‌سێك ویستوویه‌تی بیهێنێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 30 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م. ر. ع.) ویستوویه‌تی له‌ خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، دوو كیلۆ  مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك، بهێنێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان، كه‌  له‌ناو ئاسنێك داینابوو، ئاسنه‌كه‌شی له‌نێو بارێك میوه‌ حه‌شارداوه‌.

وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، ئێستا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 14 له‌ یاسای نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشه‌به‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

 





ئەم هەواڵە 901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad