ZNA - هەولێر مامۆستایه‌كی زانكۆ رایگه‌یاند: بارودۆخی كۆرۆنا زۆر دژوار بوو بۆ ئەو وڵاتانەی كە پشتیان بە نەوت بەستبوو، بەلام لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە خۆشحاڵیەوە بەرزبووەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆناوە.
د. ئەرشەد سه‌دیق مامۆستای زانكۆ به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بارودۆخی كۆرۆنا زۆر دژوار بوو بۆ ئەو وڵاتانەی كە پشتیان بە نەوت بەستبوو، بەلام لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە خۆشحاڵیەوە بەرزبووەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆناوە كه هەلبژاردنەكانی ئەمەریكاش، رۆڵی خۆی دەبێت دوای هاتنی بایدن تا رادەیەك نرخی نەوت دابەزینێك بەخۆوە ببینێت.
راشیگەیاند: بەشداری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسی ئابووری ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان، كە زۆربەی زۆر سەرمایەدار تیایدا بەشداری تیا دەكەن، گرنگییەكی زۆر تایبەتی هەیە لە فەرەچەشن كردنی سەرچاوەكانی داهات.
ئه‌و ماموستایه‌ی زانكو دیاریكرد: ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێكرد كە هاوكاری ئەو كۆمپانیایانەی ئەمەریكا دەكەن كە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن و ئامادەی خۆشی نیشان دا كە ئاسانكاریان بۆ دەكات، ئەوەش هەڵی كار دروست بكات بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، بەهۆی ئەو كۆنفراسەوە، كەرتەكان فراوانتر دەبێت ئەوەی كە لە رابردوو هەبووە.
د. ئەرشەد سدیق وتیشی: سەرەرای ئەو قەیرانەی كۆرۆنا، بەڵام حكومەتی هەڕێمی كوردستان لە سەرەتای دامەزرامەندی كابینەی 9 هەوڵی داوە بە تەواوی كەرتەكان و كەرتی تایبەت، بەمشێوەیە دەتوانێت بە سەر قەیرانەكان زاڵ بێت لە وتارەكەی سەرۆكی حكومەت زۆر روون بوو كە ئاسانكاری تەواو بكات بۆ وەبەرهێنەكانی ئەمەریكا و هەروەها گرنگی بدات بە ئالوگۆڕی بازرگانی بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە لە رووی پیشەسازییەوە پێشەنگن.
ئاشكراشیكرد: ناونانی هه‌ر كونفرانس و كوربه‌ندێك ئاماژه و مانا وه‌چه‌رخانێكه بۆ كوتایی هێنان به قوناغێك و ده‌ستپێكی قوناغی نوێ له به‌رێوه‌به‌ردنی ولاتدا، له رابوردوودا دیداری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له ژێر ناونیشانی نه‌وت و غازی كوردستان بو به‌لام به پێخوشحالییه‌وه له دیداری سالی رابووردو و ئه‌مسال ئه‌م ناوه گوردا بو كونفرانسی ژوری بازرگانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی رونه بو هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری وه‌ك ( كشت‌وكال و ئاودێری و گه‌شتوگوزارو ته‌كنه‌لوژیا).
له كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا مێژویه‌كی دورو درێژی هه‌یه كومپانیای به ره‌گه‌ز ئه‌مریكی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له هه‌رێمی كوردستان به‌لام ئه‌م كونفرانسه رێگا خوشكه‌ره بو كومپانیاكانی تری ئه‌مریكی سه‌ره‌دانی هه‌رێم بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن له هه‌مان كاتدا ئاشنابونیانیه به بارودوخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |