ZNA - ههولێر
کەناڵی پرێسی ئینگلیزی ئێرانی وتی، ئەو چەکەی لە کوشتنی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادەدا بەکارهێندراوە لە ئیسرائیل دروست کراوە.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کەناڵی پرێسی وتوه " ئەو چەکەی کە لە شوێنی کردەوە تیرۆریستیەکە دۆزراوەتەوە تایبەتمەندییەکانی دەریدەخات دروستکراوی پیشەسازی سەربازی ئیسڕائیلە."
پێش ئەم هەواڵەی کەناڵی پرێس، وەزیری هەواڵگری ئیسڕائیل ئیلی کۆهین بە ڕادیۆی 103 FM ی وت نازانێت کێ بەرپرسە لە کوشتنی زانا ئێرانییەکە.
رۆژی 27/11/2020 موحسن فهخریزاده، زانای بواری ئهتۆمی لە دهروازهی ناوچهی ئابسهرد ههماوهندی شاری تاران كوژرا. بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، دهستڕێژی گوللـهی لێكراوە و چوار گولـلە بەر جەستەی كەوتووە، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
voa
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |