English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: سوپای پاسداران میلیشیای وڵاتانی دیکە بۆ فراوانكردنی هەژمونی خۆی بەکاردەهێنێت
2020-11-30 [03:40 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە ناوچەکە لە رێگەی گرووپه‌ میلیشیاکانەوە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: سوپای پاسدارانی ئێران میلیشیای وڵاتانی دیکە بۆ فراوانكردنی هەژمونی خۆی لە ناوچەکە بەکاردەهێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە زنجیرە تویتێکدا بڵاوی‌کردووەتەوە: سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی دامەزراندنی هه‌ردوو فیرقه‌ی فاتیمیون و زەینەبیون کە لە شیعەی پاکستان و ئەفغانستان پێکهاتوون، دەست  نێوخۆی لە وڵاتانی ناوچەکە دەدات و لە دەرەوەی سنوور لەهەوڵی پەرەپێدانی هەژموونیی خۆی دایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروه‌ها رایگەیاندووە ئەم گروپانە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ خراونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەم وڵاتەوە.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad