ZNA - هەولێر
بەگوێرەی دەستەی داتاكان لە توركیا ، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ئیستەنبووڵ و ئەنتاڵیا زۆرترین خانوویان بە بیانییەكان فرۆشتووە.
بە گوێرەی داتاکان، لە نێوان كانوونی دووەم و تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، بیانییەكان ٣١ ھەزار و ٤٢٣ خانوویان لە سەرجەم شارەكانی توركیا كڕیوە و تەنیا لە ئیستەنبووڵ ١٤ ھەزار و ٤٢٤خانوو و لە ئەنتاڵیاش ٦ ھەزار و ٥٣ خانوو بە بیانییەكان فرۆشراوە ، بەو جۆرەش كۆی ئەو خانوویانەی لە ھەردوو شارەكەدا فرۆشراوە ٢ و ٦٥ لەسەدی ـی كۆی فرۆشییەكانی توركیا بەگشتی پێكدێنن.
بۆ فرۆشتنی خانوبەره بە بیانیەکان ئەنکەڕە لە پلەی سێیەمدایه و لەھەمان ماوەدا ٢ ھەزار و ١٧٦ خانووی تێیدا بە بیانییەكان فڕۆشراوە و شاری "بۆرساش" بە فرۆشتنی ھەزار و ٦٨ خانوو لە پلەی چوارەم دایە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |