ZNA - هەولێر
ئاژانسی فەرمیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە راگەیەنراوێکدا، کوشتنی موحسن فەخری زادە، بەرپرسە ئەتۆمییەکەی ئێرانی شەرمەزار کرد و داوای دان بەخۆداگرتنی لە هەموو لایەک کردووە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئوردنیش، سەرکۆنەی ئەم کوشتنەی سەرکۆنە کردووە و داوایکردووە، لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، پێش به زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە بگیرێت.
دوای ئەوەی کۆتایی موحسن فەخریزاده هەفتەی رابردوو شوێنێکی پارێزراوی باشووری تاران تیرۆر کرا، بەرپرسانی ئێرانی تاوانەکەیان خستە ئەستۆی ئیسراییل و چاودێرانیش دەڵێن رەنگە کاردانەوەی ئێران لەبەرانبەر ئیسرائیل یان ئامریکا لە ناوچەکەدا ئالۆزییەکی چاوەڕواننەکراوی لێبکەوێتەوە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |