هۆڕمۆمی "کۆرتیزۆل" یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی جەستە بەشێوەیەکی سروشتی بەرهەمیدەهێنێت، بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە، کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە هەیە، کاتێک رێژەی ئەم هۆڕمۆنە بەرزدەبێتەوە ناتوانیت بە باشی بخەویت، جەستەت وزەیەکی کەمی پێدەبێت و بەردەوام لە دڵەراوکێدا دەبیت، جگە لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی.
ماڵپەڕی Clayvind Clinic پێنج رێگەی تەندروستی بڵاوکردوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی سترێس.
یەکەم: هەناسەی قوڵ
یەکێک لە رێگە کاریگەرەکانی کەمکردنەوەی سترێس هەناسەی قوڵە بە سک، راهێنان بکە و چەند جارێک بە لوت هەناسە هەڵبمژە و بە دەم بیدەرەوە، ئەم راهێنانە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە و رێگەیەکی سەلمێنراوە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ.
دوەم: چالاکی جەستەیی
پیاسەکردن، سەرکەوتن بەسەر پلیکانە، یان هەر چالاکیەکی دیکەی جەستەیی کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی فشاری دەرونی و دڵەڕاوکێ.
سێیەم: سەرنج خستنە سەر بابەتی ئەرێنی
خۆ سەرقاڵکردن بە بابەتە ئەرێنییەکان و سەرنج خستنەسەریان وادەکات بە دڵخۆشی بمێنتەوە.
چوارەم: گرنگی بە ئاماژەکانی جەستە بدە
گرژی ماسولکەکان، کلۆربون و ئازاری ددان، دەبێتە هۆی سترێس و توڕەیی بێ ئەوەی ئاگادار بیت، ئەگەر ئەم گرفتانە چارەسەر بکەیت بە شێوەیەکی سروشتی فشاری دەرونی لەسەرت کەمدەبێتەوە.
پێنجەم: داوای یارمەتی بکە
ئەگەر سترێس بەردەوام کاریگەری لەسەر ژیانت دروستکرد، بیرۆکەیەکی باش دەبێت ئەگەر داوای یارمەت لە کەسێکی پرۆفیشناڵ یان پزیشکێک وەربگریت.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |