English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی دەست دەلەرزێت و سڕ دەبێت
2020-11-30 [08:33 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

 

هەندێك كەس هەست بە بێهێزی و لاوازی دەكات لە دەستیدا یاخود قۆڵەكانی، ناتوانێت شتی قورس هەڵگرێت، یاخود لەدەستی دەكەوێتە خوارێ، هەست بەسڕی پەنجەكانی و دەرزی ئاژەنین دەكات تێیدا..

گرنگترین هۆكارەكانی: 

1. كەمی ڕێژەی ڤیتامین بی لەلەشدا، كەئەویش ڤیتامین بی1 ، بی 6، بی 12، بەڵام زیاتر كەمی بی 12 كاریگەری هەیە. 

2. نەخۆشی شەكرە. 

3. نەخۆشیەكانی تێكچوونی غودەی دەرەقی. 

4. چارەسەر بە تیشك لەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە. 

5. بوونی فشار لەسەر دەمارەكان، بەهۆی ئینزیلاقی دیسكی بڕبڕەكانی پشت و مل بێت یاخود داخورانی جومگەكان، یان بوونی فشار لەسەر دەمار لەناوچەی مەچەك كەپێی دەوترێت (كارپەل تونیل سیندرۆم)، یاخود لە قولەپێ كەپێی دەوترێت (تارسەڵ تونیل سیندرۆم). 

6. نەخۆشییەكانی جگەر. 

7. هەندێك هۆكاری تر هەیە، وەكو جگەرەكێشان، خواردنەوەی زۆری شلەمەنییە ووریاكەرەوەكان وەكو چا، قاوە، خواردنەوەی ماددە كهولیەكان.

نیشانەكانی چین ؟؟

1. لەرزینی زۆر لە دەست و قاچ دا. 

2. هەستكردن بە سڕی و دەرزی ئاژەنین لە لەشدا. 

3. هەستكردن بە بێهێزی ماسولكەكان و بەندكردن و قورسی لە چوار پەلدا. 

چۆن چارەسەری دەكەیت ؟

بێگومان جۆرەها چارەسەری جیاوز هەیە، بەڵام گرنگە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت بەر لە هەموو هەنگاوێك، لە رێگەی دەرمان یان چارەسەری سروشتی یاخود وەرزش و سیستەمی خۆراكی تەندروستەوە كۆتایی بەم گرفتە دێت.

1. خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی كە ڤیتامین بی1، بی6، بی12 ی تێدایە، كەیارمەتی بەهێزكردنی دەمارەكان دەدات وەكو: نیسك، ماسی، هێلكە، جگەری مانگا، گۆشت، كیوی، سپێناخ، مۆز، خورما، شلك. 

2. كەمكردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كە كافاینیان تێدایە، وەكو چا، قاوە، خواردنەوە گازییەكان. 

3. وازهێنان لە جگەرەكێشان و خواردنەوە كهولیەكان. 

4. ئەنجامدانی وەرزش، چونكە وەرزش سوڕی خوێن چاڵاك دەكات، لێدانی دڵ ڕێكدەخات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی دەمارەكان، دەتوانیت ئەو جۆرە وەرزشانە بكەیت كە دەمارەكانی دەست و قاچ بەهێز دەكات، هاوكات ماسولكەكان بەهێز دەكات. 

5. خەوتن بەڕێكی و لەكاتی خۆیدا بۆ ماوەی (6 – 8) كاتژمێر، بێهێزی دەمار چاك دەكات. 

6. هێوركردنەوەی باری دەروونی ئەویش بە ئەنجامدانی یۆگاو میدیتەیشن و دەرزی چینی. 

7. هەندێك جار وەرگرتنی ئەو سەپلیمێنتانەی كە ڤیتامین بییەكانیان تێدایە كاریگەری باشی هەیە وەكو (B1, B6, B12). 

8. وەرگرتنی دژە هەوكردنەكان بەتایبەتی (NSAI)، یان هێوركەرەوەكان و دژە پەركەمەكان كاریگەریان هەیە لەسەر چاڵاككردنی دەمارەكان، بەڵام لە ژێر چاودێری پزیشك.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad