English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ به‌كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
2020-12-01 [07:11 AM]

ZNA-هەولێر


له‌شاری هه‌ولێر موقه‌ده‌م فاخر بێستانه‌ی دوای ئه‌وه‌ی  له‌ڕۆژانى پێشوو تووشی كۆڕۆنا بوو ، شه‌وی ڕابردوو به‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌
 
له‌ڕاگه‌یاندراوێكیشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌ی و دۆست و خزم و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

خەمبارو نیگەرانین، بەکۆچی دوایی خوالێخۆشبێت ( موقەدەم/ فاخیر عوسمان میرزا) ناسراو بە فاخیر بێستانە، بەرپرسی بەشی پلاندانانی لیوای ۹ی پیادەی وەزارەتمان و باوکی رابەر فاخیر، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری ـ کەبە پەتای نەگریسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و دۆستان و خزمان و هاوسەنگەرانی دەکەین. لەخودای میهرەبان داواکارین دواناخۆشیان بێت و کۆچکردووش جێی بەهەشت بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad