English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزى رووسیا، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن
2020-12-01 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى رووسیا لە عێراق جەخت لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان و سەردانى زیاترى شاندەکانى هەردوولا دەکەنەوە و هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ، بە تەنیا لە بوارى هاریکاریى وزەدا نەمێننەوە و فراونتر و هەمەلایەن بکرێن، بەتایبەتیش لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەردوولاوە هەنگاوى کردەیى بنرێن و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە شاندەکانى عێراقدا بۆ ڕووسیا بکەن.

 

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵیۆزى رووسیا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسولى گشتیى رووسیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ رووسیا، کارى کۆمپانیا رووسییەکانى وزە لە هەرێمى کوردستان، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان خستە بەر باس.

 

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەت و زەمینە لەبارە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ رووسیا فراونتر و هەمەلایەنە بکرێن و لە قۆناغەکانى داهاتوودا گرنگیى زیاتر بە برەودان بە پەیوەندییەکانیان لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا بدرێت، هەروەها ئاسانکارى لە بوارى هاتووچۆى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕووسیا فراوانتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بیرۆکەى هەبوونى گەشتیى ئاسمانیى راستەوخۆى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ کرا.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad