English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان : جارێکی دیکە ئەم کارە لەگەڵ میسی دووبارە ناکەینەوە 
2020-12-01 [02:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆنالدۆ کومان راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیونێل میسی لە یاری سبەی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی فرینکفارۆزی دوورخستەوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی کومان رایگەیاند : دوور خستنەوەی میسی بۆ ئەوەیە پشووبدات ، تا ئێستا دوو دەرفەتمان بۆ رێککەوتووە  و ھەردوو جار پشوومان پێداوە ، بەڵام دوای ئەمە کاتی پشوودان نامێنێت . 

کومان گووتیشی : لە ئێستادا پیکێ لە شاری وەرزشی بەرشەلۆنە راھێنان دەکات و ئێمە پەلەی لێ ناکەین بۆ گەڕانەوە . 

کومان راشیگەیاند : ئەگەر بەدەست من با کارتی زەردم بە میسی نەدەدا لەکاتی رێزلێنان لە مارادۆنا ، بەڵام ئەمە یاسایە و رەشکردنەوەی کارتەکە کاری من نییە ، بەڵام گەر بەدەست من بێت رەشی دەکەمەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad