English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە مەیادە نەجار: حكومەتی عێراق موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ
2020-12-01 [02:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

دکتۆرە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەوای زاگرۆسی راگەیاند: بێگومان یەكێك لەپرەنسیپەكانی دەوڵەتداری نەكردنی جیاوازییە لەنیوان هاولاتیانی دا، بەگشت رەگەز و پیكهاتەكانیەوە، بگرە وەك دەگوترێت یەكێك لەهەنگاوەكانی سەركەوتنی دەوڵەتدا دادپەروەری و هاوبەشییە لەنیوان گشت تاكەكانی كۆمەڵگە.

دکتۆرە مەیادە نەجار گووتی: لەكاتێكدا بەغدا موچە بۆ هاوڵاتیانی عێراق دابین دەكات، بەگوێرەی  دەستوور مەرجكراوە كەپێویستە بۆ سەرجەم  هاولاتیانی عێراقی دابین بكرێت، بەلام بەبێ هیچ هۆكارێك حكومەتی بەغدا ماوەی زیاتر دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەناردووە، ئەوەی  جێگەی سەرنجە خودی ئەم فەرمانگەیە  لەسەر خواستی حكومەتی بەغدا، لەسەردەمی حكوومەتی حەیدەر عەبادییەوە، مووچەی ئەم دامەزراوەیە خرایە سەر بەغدا .


هەروەها دکتۆرە مەیادە نەجارئەوەشی بۆ ئاژانس هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی:  ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەغدا ئەو پەرلەمانتارانە شەرمەزار دەكات، شایەنی باسە لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەو خاڵە بكەم كەماوەیەك لەمەوبەر ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد، كەخۆیان بەنوێنەری  هەرێمی كوردستان دەزانن و بەدەنگی كورد چوونەتە بەغدا كەچی زۆر بێمنه تانە كەوتوونە دژایەتی هەرێم و داوای گواستنەوەی موچەی  فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ سەر بەغدا، بەڵام سەیر لەوەدایە بەغدا ئامادەنیە موچەی فەرمانبەرانی دامەزراوەیەك بدات كە ژمارەی فەرمانبەرانی دیاریكراوە كە ژمارەيان نزیكەی ٤۰۰ كەسە،ئیتر چون موچەی تەواوی فەرمانبەرانى هه رێم دەدات ، ئەمە ئەو پرسیارەیە كە گرنگە هەموومان ئاراستەی ئەو پەرلەمانتارانەی بكەن كەبوونە عێراقیەكی تووندرەو بەبێ بیركردنەوە باسی گواستنەوەی موچە دەكەن، ئەوەی شایەنی ووردبوونەوەیە ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەغدا ئەو پەرلەمانتارانە رووبەرووی پرسیارێكی گەورە دەكاتەوە، شەرمەزارییان دەكات.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad