ZNA- هەولێر
سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار دەستی بەسەر ٢٢ مووشەک، کۆمەڵێک تەقەمەنی داگرت.
یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانی سوپای عێراق بە ئامانجی بەدیھێنانی سەقامگیری و دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
یەحیا رەسووڵ گوتوویەتی، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ژمارەیەک حەشارگەی داعش خاپوورکراون و ٢٢ مووشەک، چوار گولـلە تۆپ و بڕێک تەقەمەنیی دیکە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |