English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە 
2020-12-01 [03:01 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاریدا دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو قوتابخانەکان تاوەکو ٧ـی کانوونی دووەم رابگیرێت و خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانیش بە شێوەی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.


جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٧-١-٢٠٢١ دووبارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە دۆخی تەندروستی ھەڵدەسەنگێنێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن بدەن. دەشڵێت، دەوامکردنی زانکۆ و پەیمانگەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەبێت. 

جووتیار عادل گوتیشی، "وەزارەتی پەروەردە ئەو رێکار و پلانانەی پێویستە سەبارەت بە دۆخی خوێندن، خۆیان پلانی خۆیان بۆ داناوە و لە کۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەیخەنەڕوو و بڕیاری لەبارەوە دەدەن". 

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو. تێیدا وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی لەبارەی دۆخی تەندروستی پێشکەشکردووە. گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەکە بڕیاریداوە "درێژە بە راگرتنی دەوامی سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان بدات". 

لەبارەی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەردەوام بێت و تووندتر بکرێن". ئەوەش بەھۆی ئەوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە کە کۆرۆنا ھێشتا مەترسییە و لەژێر کۆنترۆڵدا نییە. 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad