لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید_١٩ بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا و قەیرانی دارایی کە دۆخێکی سەختی ھێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکی نەرێنی کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان، کێشەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق و گفتوگۆ و ھەوڵی چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
ھەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی و ھاریکاریی نێوان لایەن و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکانی قۆناناغەکە و داھاتوو کردەوە.