English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی یانەی وەرزشی ئافرەتانی ھەولێر داوای لەوەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵات پشتگیری سەربەخۆی کوردستان بکات
2020-12-01 [04:26 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵات سەردانی یانەی ئافرەتانی ھەولێری کرد و سەرۆکی یانەش بەوەزیری دەرەوەی ڕاگەیاند بەریتانیا پاڵپشت و پشتگیری ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ، جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵات ، ستیڤن ھیکی  باڵێۆزی بەریتانیا لەعێراق و جەیمس سۆرنتین قونسوڵی بەریتانیا لەھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی نەبەز عبدالحمید قائیمقامی ھەولێر سەردانی یانەی وەرزشی ئافرەتانی ھەولێریان کرد

سەردانەکەی وەزیری دەرەوە و شاندی باڵای بەریتانیا بۆ یانەی ئافرەتانی ھەولێر لەچوار چێوەی ھەڵمەتی شازدە ڕۆژەی بەڕەنگاربوونەوەی ھەفتەی توندو تیژی لەبەرامبەر ئافرەتان بوو

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا  و شاندی یاوەری لەسەردانەکەی بۆ یانەی ئافرەتان خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی کەیانەیەک،ھەیە تایبەت بەچاڵاکی وەرزشی ئافرەتان  و خاوەن چەندین تیپە 

پشتگیری خۆی و حکومەتی بەریتانیای دەڕبڕی بۆ چاڵاکیەکانی وەرزشی ئافرەتان ڵەھەرێمی کوردستان 

لەمیانی سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و شاندی یاوەری ڵەگەڵ ژمارەیەک،یاریزانی ھەولێر چەند خولەکێک یارییەکیان ئەنجامدا وەک پاڵپشتی و خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بەوەرزشی ئافرەتان لەھەولێر دەڕبڕی  ، پشتگیری خۆشی لەم بارەیەوە دوپات کردەوە

دواتر سیمینارێکی یەک کاتژمێری لەھۆڵی یانەدا بۆ وەزری دەرەوە و شاندی بەریتانیا و قائیمقامی ھەولێر و بەرپرسانی یانەی ئافرەتان بەڕێوەچوو 

لەسیمینارەکەدا ڕۆڵی ئافرەتانی،وەرزشکار خڕایە ڕوو لەبەشدارییان لەکۆی چاڵاکییە وەرزشیەکان لەسەر ئاستی کوردستان و،عێراق

لەسیمینارەکەدا ڕازاوە کەریم فەرەج،و بێگەرد ئیبراھیم حەمەد ئەمین کارو چاڵاکیەکانی یانەیان خستە ڕوو بۆ شاندی میوان ، شاندی بەڕیتانیاش تایبەت وەزیری دەرەوە  لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بەبونی یانەیەک تایبەت بەچاڵاکی ئافرەتان دەڕبڕی و پاڵپشتی،و خۆشحاڵی خۆشی،دوپات کردەوە  بۆ یانە

لەسیمینارەکەدا ڕازاوە کەریم فەرەج سەرۆکی یانەی وەرزشی ئافرەتانی ھەولێر داوای لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و شاندی یاوەر،کرد پشتگیری ھەرێمی کوردستان و حکومەت بن ، وتیشی گەلی کوردستان ئەو مافەی ھەیە بگات بەڕۆژی خۆی و کەسەربەخۆ و ئازاد بێت لەخاکەکەیدا ئەویش سەربەخۆ بونیەتی و خاوەن دەوڵەتی خۆی بێت  ، بۆیە داوای کرد بەریتانیا پشتگیری ھەرێمی کوردستان بێت





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad