English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شیعەی عێراقی لە هەوڵی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن
2020-12-01 [04:51 AM]

​ZNA- هەولێر


فراکسیۆنە شیعەکانی عێراق لە مەجیلسی نوێنەران جارێکی دیکە داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.

کەریم محەمەداوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی لاوازیی حکومەتەوە، سەروەری عێراق پێشێل دەکرێت و گوتی: لەسەر پێویستی بڕیاردانی حکومەت بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی بەردەوامین.

پەرلەمانتار سەباح ساعدی گوتی، دەبێت سەروەری عێراق بچەسپێت و بوونی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی پێبێت.

عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانیش رایگەیاندووە چی دیکە بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆرعێراق پێویستیی بە هێزەکانی ئەمریکا نیە.

ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی بەشداری هاوپەیمانیی دژی داعش بە تایەبەت ئەمریکا و فەرەنسا و هولەندا پشتگیریی مانەوەی هێزی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکەن.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad