ZNA ــ هەولێر لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، ئەو كەسانەی توشی پەیتا وەرزییەكان ژمارەیان لە هەڵكشاندا دەبێت، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی جێبەجێكردنی چەند هەنگاوێك دەتوانێت پارێزگاری لەش بكات لە ئەگەری توشبوون بەو نەخۆشیانە.
پسپۆڕانی خۆراكی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە چەند ماددەیەكی خۆراكی دەتوانن ئەگەری توشبوون بە پەتا وەرزییەكان كەم بكەنەوە، بە تایبەت بە خواردنی ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، وەك لیمۆ و پرتەقاڵ.
ئەو پسپۆڕانە باس لە چەند گیراوەیەك دەكەن كە ئەگەری توشبوون بە پەتا وەرزییەكان كەمدەكاتەوە، هەروەها لەكاتی توشبوون بەو پەتایانە چاكبونەوە خێراتر دەكات.
باشترین ئەو گیراوانەش بریتین لە خواردنەوەی ئاوی زەنجەبیل و تێكەڵكردنی لەگەڵ هەنگوین و لیمۆ، چونكە سوودێكی زۆری هەیە بۆ جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەكات دژی كۆكە و ئەنفلۆنزا، یاخود تێكەڵكردنی شیری گەرم و زەردەچەوە، ئەمە جگە لەوەی خواردنەوەی كوپێك ئاو كاتێك لە كەشوهەوایەكی گەرمەوە دەچیتە ساردەوە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |