ZNA ــ هەولێر تورەگەی زەرداو ئەندامێکی شێوە هەرمێیی جەستەی مرۆڤە، دەکەوێتە بەشی راستی سک لە ژێر جگەر، شلەی زەرداوی تێدایە کە ئاوێتەیەکی ھاوسەنگی نێوان ئاو، کۆڵیسترۆڵ، ترشی زەرداو، فۆسفۆلید، بۆیەی زەرداو، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و چەند کانزایەکی دیکەیە.
بهردی زهرداو لە ئەنجامی له خهستبون و رهقبونی بڕێك لهو شلهیی زهرداوە دروستدەبێت كه بۆ ههرسكردنی خواردن بهكاردێت، له جگهردا دروست دهبێت و له كیسی زهرداودا كۆدهبێتهوه و له كاتی ههرسكردنی خواردندا دهرژێنرێته ناو ریخۆڵه، لەگەڵ دروستبونی چەند نیشانەیەک کە لە کەسەدا دەردەکەوێت و هەست بە ئازار دەکات.
ئەو کەسانە کێن کە مەترسیان لەسەرە؟
- ژنان زیاتر لە پیاوان توش دەبن.
- ئەو کەسانەی تەمەنی 40 ساڵی تێدەپەڕێنن، هاوکات لە کەسانی گەنجیشدا هەیە بەڵام رێژەکە کەمترە.
- ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە و قەڵەون.
- ژنانی دوگیان.
- ئەو کەسانەی ژەمەکانیان پڕ چەوری و کۆلیسترۆڵە و کەمتر ریشاڵ دەخۆن.
- ئەو کەسانەی ئەم گرفتە لە خێزانەکەیان هەیە.
- توشبوانی شەکرە.
- بەکارهێنەرانی چەند دەرمانێکی پزیشکی، وەکو دەرمانەکانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین.
چۆن مەترسی توشبون کەمبکەیتەوە؟
- ژەمەکانت لە کاتی خۆیدا بخۆ و هیچ ژەمێک پشتگوێ مەخە، بۆ ماوەیەک زۆر خۆت بە برسێتی مەهێڵەرەوە.
- کێشی جەستەت هاوسەنگ رابگرە، خۆت زۆر لاواز مەکە، بە هەمان شێوە قەڵەویش زیانی هەیە.
- بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشت هیچ جۆرە حەپ و دەرمانێک بەبێ رێنمایی پزیشک مەخۆ.
- وەرزش بکە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |