ZNA- هەولێر
مەحمود زیرجاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە رابردوودا ئێران دەستی لە دانانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هەبووە و ئەمریکاش رکابەریی کردووە.
زیرجاوی دەڵێت بەڵام لەمەودوا سەدرییەکان، سەرۆک حکومەت دیاریدەکەن و رێگە بە دەستێوەردانی هیچ لایەنێکی دەرەکی نادەن.
پێشتر رەوتی سەدر کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە رێبەری دەکرێت، رایگەیاندووە، رەوتەکەیان بە نیازە لە هەڵبژاردنی داهاتوو، ١٠٠ کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت و وەک گەورەترین کۆتلەی مەجیلس سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەستنیشان بکات.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |