English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی نەوتی عێراق: تاوەكو دوو ساڵی تر بەفیڕۆدانی گاز كۆتایی پێدێت
2020-12-02 [07:45 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق جەخت لە تەواوکردنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە و دەڵێت، تاوەکو دووساڵی تر  پرۆژەکان تەواودەبن و کۆتایی بە سووتاندنی گازی بەفیڕۆچوو دەهێنرێت.

حامید زوبەیعی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوت بەردەوامە لەسەر پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی گاز و وەبەرهێنان لە هەر یەک لە گازی هاوتای نەوت و کێڵگە گازییەکان دەکات،زوبەیعی راشیگەیاند: پاڵاوگەکانی باکوور و کەربەلا تاوەکو ساڵی 2022 دەکەونە بواری خزمەتکردن بەم شێوەیە توانای خوددابینکاریان لە بەرهەمەکانی نەوت دەبێت

بریکاری وەزارەتی نەوت گوتیشی: "ئەو بڕە گازەی کە ئێستا لە کێڵگەکان بەرهەمدێت گەیشتووەتە 60٪ ئەو بڕەش یەکسانە بە ملیارێک و 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا کە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا سوودی لێوەردەگیرێت". 

بەگوێرەی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ساڵی 2022 و سەرەتای ساڵی 2023، پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی گاز تەواودەبن و سەرەڕای زیادکردنی بڕی ملیارێک و 200 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی، هاوکات کۆتاییش دێت بە سووتاندنی گاز

حامید زوبەیعی دەشڵێت "لە ساڵی 2016 کۆی گازی بەرهەمهێنراو لە عێراق رۆژانە 600 ملیۆن پی سێجا بوو، بەڵام ئێستا بڕەکە گەیشووەتە رۆژانە ملیارێک و 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا، بەپێی ئەو پلانەنانەش کە وەزارەتی نەوت دایناون وەبەرهێنان لە گاز دەگاتە لووتکە و بەرزدەبێتەوە بۆ رۆژانە دوو ملیار و 700 ملیۆن پێ سێجا ئەو بڕەش گازی بەرهەمهێنراو لەگەڵ نەوتیش دەگرێتەوە".  

سەبارەت بە پێویستی ناوخۆی بەرهەمە نەوتییەکان، زوبەیعی باسی لەوە کردووە "پرۆژەیەک لەژێر جێبەجێکردن دایە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ بە بەرهەمەکانی نەوت، لە سەراتی ساڵی 2022 پاڵاوگەی کەربەلا دەکەوێتە کار و لە کۆتایی هەمان ساڵیش پاڵاوگەی باکووریش کارەکانی تەواودەبێت، هەردوو پاڵاوگەکەش رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێون ئەو بڕەش توانای پڕکرنەوەی پێویستی ناوخۆی هەیە". 

بەپێی راپۆرتێکی بانکی جیهانی، عێراق دوای رووسیا دووەم گەورەترین وڵاتە لە سووتاندن و بەفیڕۆچۆنی گاز بەشێوەیەک ساڵانە 700 ملیۆن مەتر سێجا گاز لەو وڵاتە بەفیڕۆدەچێت، هەروەها یەدەگی گازی سرووشتی سەلمێندراوی عێراق سێ تریلیۆن و 711 ملیار مەتر سێجایە.

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad