English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە... گەورەترین ئابڕووچوونی سەربازە ئوستراڵیەكان لە ئەفغانستان ئاشكرابوو
2020-12-02 [08:03 AM]

​ZNA – هەولێر


رۆژنامەی گاردیانی ئوسترالیا، ئابڕووچونێكی گەورەی سەربازانی ئوسترالیای لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکە، لە ناو قاچی دەستکردی کوژراوێکی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیباندا، مەییان خواردووەتەوە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرایکردووە، لەکاتی پڕۆسە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان، سەربازە ئوسترالییەکان ئەوکارەیان کردووە.

رۆژنامە ئوسترالییەکە، وێنەی سەربازانی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە مەی لەناو قاچێکی دەستکردا دەخۆنەوە، ئەو قاچە دەستکردە، قاچی یەکێک لە کوژراوەکانی بزووتنەوەی تاڵیبانە، کە لە هێرشێکی ئەو هێزانەدا کوژراوە، وێنەیەکی دیکەی بڵاوکراوەی رۆژنامەکە، دوو سەربازی ئوسترالی تێدا دەرکەوتوون کە بەسەرخۆشی، وێنەیان لەگەڵ قاچە دەستکردەکەدا گرتووە.

تادێت ئابڕووچونەكانی هێزەکانی ئوسترالیا لە ماوەی بوونیان لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان زیاتر دەردەکەوێت، پشکنەری گشتیی هێزەکانی بەرگریی ئوسترالیا، لێکۆڵینەوەی لە هەڵسوکەوتی هەندێک لە ئەفسەرانی وڵاتەکەی دەستپێکردووە کە لە ئەفغانستان شەڕیانکردووە.

پشکنەرەکە، تۆمەتی ئاراستەی ژمارەیەک ئەفسەری هێزە تایبەتەکانی ئوسترالیا کردووە، کە هەندێک لە سەربازانی ژێر دەستی خۆیان ناچارکردووە، ژمارەیەک دیلی ئەفغانی بکوژن، بۆ ئەوەی دەستیان بکرێتەوە و بە'بینینی خوێن' رابێن.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکە ئاشکرایکردبوو، کۆی 39 تاوانی کوشتنی نایاسایی کەسانی بێتاوان لەسەردەستی ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی ئوسترالیا لە ئەفغانستان بەڕێوەچووە، زۆرینەی سەربازە تۆمەتبارەکان، ئەندامی تیمی تایبەتی خزمەتگوزاری ئاسمانیی بوون.

جندي أسترالي يشرب الخمر في ساق لأفغاني مقتول (موافع التواصل)





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad