English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای مردنی کەسێکی تەمەن ٨٢ سال کەسوکارەکەی ھێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی رزگاری
2020-12-02 [08:52 AM]

ZNA- ھەولێر


درەنگانی شەوی رابردوو کەسێکی تەمەن ٨٢ ساڵ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لە دەستدەدات کەسوکاری مردووەکە ھێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی رزگاری و زیان بە ئامێرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە دەگەێنن .


د. لاوەند میران بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند شەوی رابردوو کەسوکاری مردووێک ھێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەکەمان لە شوفێری ئامبولانسێکیان داوە زیانی مادیشیان بە نەخۆشخانەکە گەیاندووە .


د. لاوەند میران گوتیشی کێشکە بەھۆی ئەوەوە بووە کەسێکی تەمەن ٨٢ سال بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەشتداوە ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی کەسوکاری ھێرش بکەنە سەر نەخۆشخانەکەمان کێشە بۆ کارمەندەکان دروست بکەن .


بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاتی گوتیشی ئێمە ئەمرۆ بەیانی سکالای یاسایمان لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە بوونەتە ھۆی پەشێوی لە ناو نەخۆشخانە و کەسەکانیش ناسراون چاوەرێ پۆلیس دەکەن تاوەکوو ئەو کەسانە دەستگیر بکات .





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad