ZNA - ههولێر
وەزیری دەرەوەی سعودیە رهخنەی لە وەزیری دەرەوەی ئێران گرت لەسەر ئەوەی ناوی سعودیەی خستۆتە پاڵ کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادەوە، وتیشی، بوومهلهزرهیهك لهو وڵاته رووبدات سعودیه به بهرپرس دهزانن.
عادل جوبەیر لە تویتەر نوسیویەتی " پێدەچێت نائومێدی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفی ناچار کردبێت هەرچی تاوانێکە بیخاتە پاڵ سعودیە و سعودیە بکاتە بەرپرس لەسەر هەرشتێک کە لە ئێراندا ڕوودەدات."
وتیشی " خوا نەکات ئەگەر بومەلەرزەیەک یاخود لافاوێک لە ئێران دروست ببێت ئەوا لۆمەی سعودیە دەکەن."
ئەم لێدوانەی جوبەیر دوای ئەوە هات ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوە نهێنییەکەی نێوان شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە سعودیە پەیوەندی هەبووە بە کوشتنی فەخریزادەوە.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |