English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە.
2020-12-02 [12:51 PM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢  بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە . 


لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و ھەموو ھەوڵ و توانای خۆشی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان . گوتیشی شایستە داراییەکانی ھەرێم، مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و ھەرگیز سازشی لە سەر ناکەین و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێم . 

روونیشیکردەوە کە ”لەم ڕۆژانەشدا  بەردەوام لە سەر ھێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داھاتوودا چارەسەر بکەن. بەلام ئەگەر لە بەر ھەر ھۆیەک، لە کاتی خۆیدا بەشە مووچەی ھەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتھێنانە پەنا بۆ قەرز ببات و قەرز بکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەکەی بەغدا، لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە“. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە .

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بڕیاریدا لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٢/٣ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر بکرێت بەو داھاتەی لە بەر دەستی وەزارەتی داراییە و بە تەمویلکردنی مووچە بە ڕێژەی ٧٩% . 

ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان. 

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، پڕۆژەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی ئەو رسوماتەی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێن، لە لایەن جێگری سەرۆک وەزیرانەوە خرایەڕوو و داوایکرد ، پەلە بکرێت لە ناردنی زانیاری تایبەت بە خەرجی و داھاتی وەزارەتەکان بۆ لیژنەی باڵا ، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەیان. 


 لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەکەدا، لە لایەن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە ( دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی ) خرایەڕوو ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەکەی پەسەند کرد.





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad