English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیهان...ئاماری كۆرۆنا له‌ جیهان
2020-12-02 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان تا ئێستا تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەری "Worldometer" كە‌ پشت بە ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، یەک ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٨٤٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە، ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار و ٧٣٨ کەس.

هەروەها ٤٤ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ٢١٤ تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا تۆمارکراوە كە ١٤ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٦٠٦ حاڵەتی تووشبوون و ٢٧٦ هەزار و ٩٧٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا تۆماركراوە‌ بەمشێوەیەیە: ''بەڕازیل ١٧٣ هەزار و ٨٦٢ حاڵەت، هیندستان ١٣٨ هەزار و ١٥٩ حاڵەت، مەكسیك ١٠٦ هەزار و ٧٦٥ حاڵەت، بەریتانیا ٥٩ هەزار و ٥١ حاڵەت، ئیتاڵیا ٥٦ هەزار و ٣٦١ حاڵەت، فەڕەنسا ٥٣ هەزار و ٥٠٦ حاڵەت و ئێران ٤٨ هەزار و ٦٢٨ حاڵەت''.

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و تا ئێستا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش 96 هه‌زار و 616 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و سێ هه‌زار و 140 كه‌سیش به‌م په‌تا جیهانییه‌ مردوون.

 





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad