ZNA- هەولێر
گوتەبێژی حكومەتی ئێران رایگهیاند، سەرەداوی گرنگیان لەو كەس و لایەنانە دەستكەوتووە كە دەستیان لە كوشتنی موحسین فەخریزادەدا ھەیە.
عەلی رەبیعی گوتەبێژی حكومەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی کانوونی یەکەم رایگەیاند، وەزارەتی ئیتڵاعاتی سەرەداوی گرنگیان لەسەر ئەو كەس ولایەنانەی دەستیان لە كوشتنی موحسین فەخریزادە چالاکە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەیان هەبووە، دەست كەوتووە.
رەبیعی دەڵێت ئێستا دەزانن چ كەسانێك دەستیان لەكوشتنی فەخریزادەدا ھەبووە وههروهها راشیگەیاند، لەداھاتوودا وردەكارییەكان بڵاودەكەنەوە و ھەڵوێست و كاردانەوەشیان دەبێت.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |