ZNA- هەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی دانیمارك به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ باڵیۆزخانه له به‌غدا ده‌كاته‌وه.
عێراق گه‌شبینی خۆیی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ئاسۆیەكی تازه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان به‌غدا و كۆپنهانگ ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دا هاتووه، فواد حسێن به‌ڵگه‌نامه‌كانی متمانه‌دانی له ستێج پاولۆ پیراس باڵیۆزی نوێی دانیمارك وه‌رگرتووه‌و بڕیاره له‌م مانگه‌دا له به‌غدا به‌فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی بكاته‌وه.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |