ZNA-هەولێر میدیاکانی جیهان رایانگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە ٧ مانگی رابردوو.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٨ دۆلار ١٦ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٥ دۆلار و ١٦ سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |