English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو بەرپرس له‌ عێراق: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئەمەریکا ژمارەی کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکەی کەم ده‌کاتەوە
2020-12-03 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوو بەرپرسی باڵای عێراقی ئاشكرایان كرد، وەکو ڕێوشوێنێکی کاتی ئەمنی، ئەمەریکا بەنیازە ژمارەی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد کەم بکاتەوە.

بەرپرسە عێراقیەکە لە لێدوانێکدا وتی، بڕیاری کەمکردنەوەی ستافی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا بۆ هۆکاری ئەمنی دەگەڕێتەوە.

بەرپرسێکی باڵای عێراقی کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت باسی له‌وه‌ كرد، کەمکردنەوەیەکی سادەیە و بەهۆی هۆکاری ئاسایشه‌وه‌، دەکرێت بگەڕێنەوە، ڕێوشوێنێکی ئاسایشی کاتییه‌.

وتیشی، پێشتر ئه‌و زانیاریانه‌مان هه‌بووه‌ و دیبلۆماتکارە باڵاکانی باڵیۆزخانەکە بە باڵیۆزەکەشەوە دەمێننەوە، ئەمە بڕینی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکان نییە.

بەرپرسەکەی دیکەش وتی، ئەم ڕێوشوێنەی ئەمەریکا ئامانج لێی کەمکردنەوەی مەترسییەکانە.

لەم ساڵدا باڵیۆزخانە و شوێنە سەربازییەکانی دیکەی عێراق بە دەیان موشەک کرانە ئامانج.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە پارێزراوی دیبلۆماتکاران و هاوڵاتیان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق هەمیشە ئەرکی سەرەکیمان دەبێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 3226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad