ZNA - هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٦٤ ملیۆن و ٨٤٥ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار و ٣٥٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا، ٤٤ ملیۆن و ٩٤٢ هه‌زار و ٢٠١ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١٤ ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار و ٢٦٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٧٩ هه‌زار و ٨٦٧ تووشبووش له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٥٣٤ هه‌زار و ٩٦٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و ٤٣٦ هه‌زار و ٦٥٠ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا تا ئێستا ٧٠٠ هه‌زار و ٨٨٠ حاڵه‌ت و له عێراق ٥٥٦ هه‌زار و ٧٢٨ حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
له رووی زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٤ هه‌زار و ٥٣١ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٣٨ هه‌زار و ٦٥٧ كه‌س هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له عێراقیش 550 هه‌زار و 435 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 12 هه‌زار و 224 كه‌سیش مردوون، له هه‌رێمی كوردستانیش 96 هه‌زار و 616 تووشبووی كۆرۆنا هه‌یه و سێ هه‌زار و 146 كه‌سیش مردوون.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |