ZNA - هه‌ولێر
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی رۆژی یه‌كشه‌ممه 6-12-2020 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ی 70 و 80 بۆ تشرینی یەکەمی 2020 دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه، كه دابه‌شكردنی مووچه، كه مكردنهوهی تهمولیكردنی 21% ده‌بێت، هه‌رچی مووچه‌ی پله باڵاكان و تایبه‌تیشه، به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی بڕه پاره‌ی هه‌رێم له به‌غداوه ده‌گات، ئه‌و كورتهێنانه له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه پڕ ده‌كرێته‌وه، دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌كه.
ئەم هەواڵە 2524جار خوێندراوەتەوە |