ZNA - ههولێر
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خهڵاتێكی پێنج ملیۆن دۆلاری راگهیاند، بۆ ئهو كهسانهی زانیاری بدات بههۆیهوه قاچاغچیهتی داعش به نهوت بپچڕێت.
پەیجی فەرمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە زمانی کوردی (سۆرانی و بادینی) و زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: "پاداشتکردن تاوەکو پێنج ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتیی داعش بۆ نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین".
کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت: "یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردنی".
کونسوڵخانەی ئەمریکا ژمارەیەکی بۆ گەیاندنی زانیارییەکان داناوە و نووسیویەتی: "نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+ بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە."

رووداو
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |