English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: ھەفتەی داھاتوو بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک لەسەر کێشەی قوتابخانە و خوێندنگا ئیسلامییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین
2020-12-03 [03:41 AM]

ZNA-هەولێر


بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە خوێندنی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان و داواکاری ژمارەێک مامۆستای ئایینی لەھەلگرانی بروانامەی بالا، رۆژی دووشەمەی داھاتوو رێککەوتی ٧ی١٢ی٢٠٢٠ لەسەر داواکاری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبونەوەێک سازدەکرێت.


 وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: بۆ زیاتر لە نزیکەوە گفتۆگۆ کردن لەسەر کێشە و گرفتەکانی قوتابیانی قوتابخانە و خوێندنگا ئیسلامییەکان و دەرچووانی بروانامەی زانستی و وەرنەگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان و کێشەی ژمارەێک مامۆستای ئایینی لە ھەلگرانی ماستەر و دکتۆرا کە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بەبێ مۆلەتی خوێندن بروانامەکانیان بەدەست ھێناوە لەگەل پرسی نازناوی زانستی مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف  بە ئامادەبوونی ھەریەک لەوەزیرانی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و پەروەدە و ئەوقاف وکاروباری ئایینی کۆبونەوەێک سازدەکرێت.

 

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، بە دلنیایەوە دەرەنجامی باش و بایەخ داری دەبێت بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنی خوێندنی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی ئایینی، چونکە ئەرکی ئێمەیە لەم بوارەدا رۆلی خۆمان بگێرین و لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ھەولی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەین.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad