English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاکسینەکانى کۆرۆنا نرخى چەندە و کاریگەرى چۆنە؟
2020-12-03 [06:15 AM]

ZNA ــ هەولێر


دواجار و دوای ساڵێک لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤاکیسنى بەرهەمهێنراو چانسى ئەوەى بە هاوڵاتیانی بەریتانیادا کە ڤاکسینەیان پێبدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەیان رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینە هاوبەشەکەی هەردوو کۆمپپانیای فایزەر و بیۆنتیک نیشاندا و بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتودا پێدانی ڤاکسینەکە بە هاوڵاتیانی بەریتانی دەست پێبکات.

نزیک بونەوە لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوانی ئەو ڤایرۆسە لەسەرئاستی جیهان (64) ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، لەو ژمارەیەی توشبوانیشدا بەریتانیا لە ریزبەندی حەوتەمدایە لەسەر ئاستی جیهان، تا ئەمڕۆ یەک ملیۆن و (620) هەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بوون.

ڤاکیسنە هاوبەشەکەی کۆمپانیاکانی فایزەر و بیۆنتیک، یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە کە بەکاردەهێنرێت، بەڵام تاکە ڤاکسینی دژی ئەو ڤایرۆسە نیە، بەڵکو ژمارەیەک ڤاکسینی دیکەش بەرهەمهێنراون یان لە دواقۆناغەکانی بەرهەمهێناندان، ئەم راپۆرتە زانیاری وردی لەبارەی دیارترین ئەوڤاکسینانە تێدایە کە بڕیارە وەک ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاربهێنرێن.

ڤاکسینی فایزەر - بیۆنتیک
بەپێی راگەیەنراوی هەردوو کۆماپانیاکە، ئاستی کاریگەری ڤاکسینەکە (95%)ـە.
*بەڕێژەی (90%) خەڵک دەپارێزێت لەنیشانەکانی کۆرۆنا.
*بۆهەرکەسێک دوو ڤاکسین بەکاردەهێنرێت، ماوەی نێوان پێدانی هەردوو پێکوتەکەش سێ هەفتەیە.
*هیچ مەترسیەک لەسەر تەندروستی بەکارهێنەران دروست ناکات.
*پێویستە لە سندوقێکی تایبەتدا لە پلەی گەرمی (70) پلە ژێر سفری سەدی هەڵبگیرێت.
*بڕیارە بەرتیانیا وەک یەکەم بەکارهێنەر (40) ملیۆن لەو ڤاکسینە بکڕێت.
*نرخەکەی (20) دۆلارە.

ڤاکسینی مۆدێرنا
*ئاستی کاریگەرییەکەی (94.5%)ـە.
*بە دووجار دەدرێت بە بەکارهێنەران، ماوەی نێوان هەردوو جارەکەش چوارهەفتەیە.
*(30) هەزار کەس بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی مۆدێرنادا کردوە، نیوەی ئەو ژمارەیەش ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە.
*هەڵگرتنی لە ڤاکسینەکەی (فایزەر – بیۆنتیک) ئاسانترە، ئەگەر لە (20) پلەی سەدی ژێر سفردا هەڵبگیرێت، بۆماوەی شەش مانگ دەمێنێتەوە.
*نرخی (33) دۆلارە.

ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد
*ئەم ڤاکسینە بەرهەمی زانکۆی ئۆکسفۆرد و دامەزراوەی دەرمانی ئەسترازینیکایە کە دامەزراوەیەکی (بەریتانی – سویدی)یە.
*توانای پاراستنی لە توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (70%- 90%)یە.
*بەرگری بەهێز لەکەسانی بەتەمەندا دروست دەکات.
*لەسەر زیاتر لە (20) هەزارکەس تاقیکراوەتەوە.
*بەکارهێنان و گواستنەوەی ئاسانە، چونکە پێویست ناکات لە پلەی گەرمی زۆر نزمدا هەڵبگیرێت.
*نرخەکەی (4) دۆلارە.

ڤاکسینی سپۆتنیک
*بەرهەمی کۆمپانیای (گەمالیا)ی روسیە.
 *ئاستی کاریگەریەکەی (92%)ـە.
*بۆماوەی دوو ساڵ بەرگری لە جەستەی مرۆڤدا دروست دەکات.
*لەمانگی کانونی دووەمی (2021) دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
*بەکارهێنانی ئاسان و لەپلەی گەرمی ئاسایدا هەڵدەگیرێت.
*نرخەکەی (10) دۆلارە.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad