ZNA- هەولێر
رێکخراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، لێكەوتەكانی كۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی ٣٢ ملیۆن كەس لە جیھاندا بكەونە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە.
راپۆرتێكی نوێی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای کردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی ٣٢ ملیۆن كەس لەو وڵاتانەی كەمترین گەشەی ئابووریان ھەیە ، بكەونە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە.
راپۆرتەکە گوتوویەتی، دابەزینی ئاستی داھات و بڵاوبوونەوەی بێكاری و ھەروەھا زیادبوونی كورتھێنانی دارایی لە ئەنجامی ئەو پەتایە، بووەتە هۆی ئەوەی٤٧ وڵات كەمترین گەشەی ئابووری تۆماربكەن.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |