|
ZNA- هەولێر
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بە پلانێکی هاوبەش کار بکەن، ئەوان لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێینەوە.
زەریف گوتی: پلانی هاوبەشی ئەوروپا و ئەمریکا دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی لە رێککەوتنەکە بێینەدەرەوە، هەروەها هەندێک لایەن لە ناوچەکە کار بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، دەبێت ئەمریکا بێهیچ مەرجێک پابەندی رێککەوتنەکە بێت و نیازپاکی خۆی نیشان بدات.
زەریف گوتی، کوشتنی فەخریزادە، دووژمنکارییەکی نێودەوڵەتییە و هەتا ئێستاش چاوەرێین بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا سەرکۆنەی ئەم رووداوە بکەن.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |